عەبدوڵڵا ئاغاز لە لێدوانێک بۆ کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی "سۆزجوو"ی تورکیا، گومانی خۆی خستە سەر ڕاگەیێندراوی ئەمدواییەی پەکەکە بۆ هەڵوەشانەوەی ئەو ڕێکخراوەیە و هەمبەر بە چەک و ئامانجە شاراوەکانی هوشداری دا.
ئەو کارناسە بە تەرکیز لە سەر چەمکی "جڤاتی دیموکراتیکی کۆمۆنیاڵ" لە دەقی ڕاگەیێندراوی پەکەکە، جەختی کرد: ئەو چەمکە نیشان دەدا کە پەکەکە هەوڵی گرتنە ژێر چەتری هەموو کوردەکان و تەنانەت ئەوانیشی لایەنگری پارتەکانی دیکەن، دەدات و دەیەوێ بە بەرجستەکردنی دەسکەروتەکانی، پەرە بە پێگەی لە نێوان کوردەکان بدات و ڕاشکاوانە لە ڕاگەیێندراوەکەیاندا ئاماژەیان بەو بابەتە داوە،
وتیشی تەنیا بە کارهێنانی ڕستەیەک کە دەڵێ "جالاکییە ئەنجامدراوەکان لە ژێر ناوی پەکەکە کۆتایی پێهاتووە" بە مانای کۆتایی چالاکییە ڕێکخراوییەکانی پەکەکە نییە، بەڵکوو نیشاندەری درێژەی چالاکییەکان لە ژێر ناو و پێکهاتەی تری وەک کەجەکە، یەپەگە و پاژکە.
Your Comment